ئەو ڕۆژەی تۆ تێیدا پاڵەوانەكەیت
نــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەوەك سوپەرمان
بوێریمان هەیە كە بەرەو كــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاریگەرترین بۆنەی ساڵ بڕۆین
خەریكی ڕێكخستنین، پێشنیارێكی باشت هەیە؟ تویتی بكەو دەیخوێنینەوە.
خەریكی ڕێكخستنین، پێشنیارێكی باشت هەیە؟ تویتی بكەو دەیخوێنینەوە.
خەریكی ڕێكخستنین، پێشنیارێكی باشت هەیە؟ تویتی بكەو دەیخوێنینەوە.
كــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاریگەرترین بۆنەی ساڵ؟ لە 5 خولەكدا دەیسەلمێنین.
بۆنەی ساڵانەی خێرخوازی درەوشە
لە کوردستاندا، نیازە پاکەکان زۆرن، بەڵام سەکۆیەکی هاوبەش بۆ گۆڕینیان بۆ کاریگەرییەکی بەردەوام نیە. بۆنەی ساڵانەی درەوشە ئەو بۆشاییە پڕ دەکاتەوە و بۆ یەکەمجار، هەموو هێزە کاریگەرەکانی کۆمەڵگە لەژێر یەک چەتردا کۆ دەکاتەوە. ئەمە ساتێکی وەرچەرخانە کە تێیدا پێشەنگەکانی بزنس، سیاسەتمەداران، و چالاکوانان چاویان لە چاوی ئەو نەوەیە دەبێت کە تەکنەلۆژیایان کردە ئامرازی هیوا. پێکەوە، شایەتیی ئەو کاریگەرییە دەدەین کە بە شەفافیەت و متمانە دروست بووە وەرن با پێکەوە بیسەلمێنین کە کاریگەریی ڕاستەقینە، بە یەکگرتن دروست دەبێت.
چی لە بــــــۆنەی ئێوارەی
درەوشــــــــــــــــە دەبینیت؟
ساتەوەختی کاریگەری
دڵی ئێوارەكە. هەڵمەتە چارەنووسسازەکان نمایش دەکەین و پێکەوە، لە ساتەکەدا چارەسەریان بۆ دابین دەکەین. لێرە گۆڕانکاری ڕاستەوخۆ دروست دەبێت
بازاڕی کاریگەری
بازاڕێک کە هەر کڕینێک ئامانجێکی هەیە. بەشێک لە داهاتی فرۆشەکان ڕاستەوخۆ بۆ کەیسەکان تەرخان دەکرێت. بازاڕ بکە بۆ کاری چاکە.
خەڵاتی پریشک
ڕێزگرتن لە پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی کاریگەری؛ ئەو چالاکوان، ڕێکخراو، و هاوبەشانەی کە بەخشینەکان دەکەن بە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە.
دیواری بەڵێنەكان
شاشەیەکی زیندوو بۆ ڕێزگرتن لە هەموو ئەو کەس و کۆمپانیایانەی کە پشتیوانیی خۆیان ڕادەگەیەنن. بەڵێنەکەت، دەستبەجێ دەناسرێتەوە.
گۆشەی دیاریەكان
گالەرییەکی وێنەیی بەهێز کە چیرۆکی مرۆیی پشت کەیسە سەرکەوتووەکان دەگێڕێتەوە. شوێنێکی ئارام بۆ بینینی ئەو کاریگەرییەی دروستی دەکەیت.
ڕەنگاڵەی بێدەنگ
شوێنێکی دیاریکراو بۆ بەخشینی بەرجەستە. دیاریی نوێ و کوالێتی بەرز ببەخشە، وەک کتێب یان جلوبەرگی زستانە، بۆ ئامانجی دیاریکراو.
درەوشە تۆ دروستی دەكەیت
خەڵکی کـــــــــــــوردستان بەخشندەن، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر، پرسیاری کاریگەریی ڕاستەقینەی ئەو بەخشینانە بێ وەڵام مابووەوە. 'بـــــــــــــــــــۆنەی خێرخوازی درەوشە' وەڵامی ئەو پرسیارەیە. ئێمە لێرەدا تەنها پارە کۆناکەینەوە؛ بەڵکو پردی متمانە لەنێوان کەرتی تایبەت و پێداویستییە هەنووکەییەکانی کـــــــۆمەڵگەدا دروست دەکەین. ئەمە شەوێکە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە کاتێک شەفافیەت و تەکنەلۆژیا یەکدەگرن، دەتوانین بە شێوەیەکی بەردەوام و پێوانەکراو داهاتوویەكی درەوشاوەتر دروست بكەین
- سۆزیار بەختیار بۆ ڕووداو.
50+
كۆمپانیا و براندی ناوخۆیی
15,000+
بەشداربوو
سۆزیار بەختیار
میواندار، وتەبێژی درەوشە.